بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی گۆڕانكاری لە دەرهێنانی پاسپۆرتدا دەكات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پاسپۆرت سلێمانی


May 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی گۆڕانكاری لە دەرهێنانی پاسپۆرتدا دەكات و داوا لە هاونیشتمانیان دەكات ڕێنماییە نوێكان جێبەجێبكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاونیشتمانیانە دەكات كە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەیە كاتێک سەردانیان دەكەن بۆ مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەبێت كارتی زانیاری دایک یان باوكیان پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر كەسێک  تەمەنی لە سەروو 18 ساڵەوەیە و کارتی زانیاری بە ناوی باوک یان دایکیەوەیەتی، واتە هاوسەرگیریان نەکردووە، لە کاتی مامەڵەی پاسپۆرت پێویستە کارتی نیشتیمانی باوک و دایکیان بهێنن.

ئەو كەسەی كە دایک یان باوكی كۆچی دوایی كردووە، دەبێت وەفاتنامەكەی لەگەڵ خۆی بباتە پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەكە.

ئەم گۆڕانكارییەی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دڵنیابوونە لە ناسنامەی تەواوتی كەسەكە و ناوی بەخێوكەرەكەی.