سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی چین دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان سەرۆک کۆمار


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز تسوی وی باڵیۆزی کۆماری گەلی چین لە عێراق.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 27-5-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختی لە پەرۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و چین و پێویستی کاری هاوبەش لەپێناو گەشەپێدان و چەسپاندنی کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی سودوەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی کۆماری گەلی چین کرد لەبوارە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی و ژینگە و کشتوکاڵ و وزە.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە سەقامگیریی ئاسایش و ئابوری و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی کرد لەسەر پلانەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان. دوپاتیشیکردەوە، کە عێراق خواستی درێژەدان بە پەیوەندییەکان و بنیاتنانی پەیوەندی باش هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی چین پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی عێراق لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبون لە کارکردن بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکاری و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆستدا، دوپاتکردەوە.