پردی نوێی دەربەندی رانیە بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە ـ ئەمڕۆ دوشەممە 27 ی ئایاری 2024 لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە بنگرد بەڕوی هاوڵاتیاندا کرایەوە.
لە وتارێکیشدا، سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەئامادەبونی لە کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگەو ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە پڕۆژەیەکی ستراتیژییەو لەدۆخێکی سەختی ئابوری و تەندروستیدا لە سەردەمی کۆرۆنا بەردی بناغەی پڕۆژەکەمان داناو ئەمڕۆش کردمانەوە، هاوکات کردنەوەی دەستخۆشی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
هەر لە رێورەسمەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە وتارێکدا ئاماژەی بە گرنگ و بایەخی پڕۆژەکە کردو وتی؛ سەرەڕای کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لەڕوی ئابوری و گەشتیارییشەوە بایەخی گەورەی هەیە، هەروەها ناوچەکانی دەڤەری مەرگە بە پشدەر و بیتوێنەوە دەبەستێتەوە.
پێشتر بەئامادەبونی سەرۆکی حکومەتی ههرێم و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەردی بناغەی پڕۆژەکە دانراوە، کە دروستکردنی پردێکی نوێیە درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21مەتر و پانی 15مەترە، بەگوژمەی (12.416.378.000) ملیار دینار.
پردی نوێی دەربەندی رانیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ئیدارەی راپەڕین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، ئاسانکاری زۆر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات، لە روی گەشتیارییەوە بایەخێکی زۆری هەیەو زۆرترین گەشتیار رو لە ناوچەکە دەکەن بەمەبەستی گەشت و سەیران، هاوکات لە روی کشتوکاڵی و دارایی و بازرگانیشەوە بایەخی گرنگی هەیەو رێگای مەرزی کێلی بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.

تێبينيێك بنێرە: