سەرۆکی هەرێم: پشتگیری لە داوا دەستوورییەکانی مەسیحییەکان و هەموو پێکهاتەکان دەکەین

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی ڕوانگە کوردستان


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باوەڕێکی نەگۆڕیان بەوەیە کە دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت و هیچ لایەنێک بە بچووک سەیر نەکرێت.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی یاسای باری کەسێتیی کریستیانەکان لە عێراق وای گوت.
 
هەروەها گوتیشی، "تەنیا یەک رێگە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن هەیە، ئەویش پێکەوەژیان و هاوبەشی پێکهاتەکانە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا".
 
لەبارەی رەشنووسی یاسای باری کەسێتیی کریستیانەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، "زۆر گرنگە... یاسای باری کەسی بۆ ئایینەکان وا دەکات هەموو ئایینەکان مافیان پارێزراو بێت. پشتگیری لە داوا دەستوورییەکانی مەسیحییەکان و هەموو پێکهاتەکان دەکەین".