بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

(0) / / كوردستان / ڕوانگه


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٧ بڕی ( ٨٥,١٩٩,٦٣٤ ) دینار ( هەشتاو پێنج ملیار و سەدو نەوەدو نۆ ملیۆن و شەش سەدو سی چوار هەزار دینار) لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتییە لە ٥٠٪ داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.  

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی وئابوری.                                                   ٢٠٢٤/٥/٢٧