دوکان: دوای دوو ڕۆژ چادرگەیەکی دیدەوانی وەرزشی کۆتای هات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دوکان


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ ئەمڕۆ دووشەممە 27 ئایاری 2024، قائیمقامی قەزای دوکان هاوڕێ لەگەڵ دکتۆر هێمن، ڕاگری پەیمانگای دوکان و ڕاگرو سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی سەردانی ئەو چادرگەیان کرد ، کە ماوەی دوو ڕۆژە کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی لە ناوچەی گەشتیاری دوکان کردویانەتەوە .

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە سەردانەکەدا تەواوی چالاکییەکانمان بەسەرکردەوە و پشتیوانی و هەماهەنگی خۆمان بۆ  هەر چالاکی و پڕۆژەیەک دەربڕی کە لە سنورەکەدا ئەنجام بدرێت .

سیروان سەرحەد وتیشی:"  دەستخۆشی لە کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی دەکەین بۆ هەڵبژاردنی ناوچەی گەشتیاری دوکان بۆ بەڕێوەچوونی چادرگەکەیان .