پێشنیاری ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
(0) /
ڕوانگە ـ ئەپیکور لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، دەڵێت چاوی بە راپۆرتانە کەوتووە کە باس لەوە دەکەن کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نەرمی نانوێنن و بەو پێیەش هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانن لە رێگەی بۆریی عێراق –تورکیا.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە ٨ کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، ئەو راپۆرتانە بە ناڕاست دەزانێت و دەڵێت “بە چەشنێک باسی ئەو بابەتە دەکرێت وەک ئەوەی ئێستا دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان هەبێت و لە دانوستاندنەکانیشدا کۆمپانیا نەوتییەکان نەرمی نانوێنن.”
ئەپیکور جەخت دەکاتەوە لەوەی ئێستا هیچ دانوستاندنێک لەنێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نییە و، دوایین دانوستاندنیان لە رۆژانی ٧ تاوەکو ٩ـی مانگی یەکی ئەمساڵ بووە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە؛ ئامادەیە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە بەمەرجێک رێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی مافە داراییەکانیان لەبری هەناردەکردنی نەوت لە رابردوودا، بدرێتەوە و بۆ داهاتووش گەرەنتی بکرێت، بەو مەرجەی بازرگانییەکانی نێو گرێبەستەکانیان پارێزراو بێت.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور لەو بارەیەوە رایگەیاند “کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور پێیانوایە؛ باشترین رێگە بۆ دۆزینەوە چارەسەر کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە.”
تێبينيێك بنێرە: