هەڵوێستیی بەغدا بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بودجە پلەبەرزکردنەوە


May 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لیستی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پلەبەرزکردنەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت، چونکە ئامادەکردنی لیستیی موچە بە پلەبەرزکردنەوە هەروا ئاسان نییە و چەند مانگێکی پێدەچیت.
وتیشی، پلەبەرزکردنەوە ماوەیەکی زۆرە راگیراوە و دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆسەیە بە شەو و رۆژێک ناکرێت، دەبێت دۆسیە بە دۆسیەی فەرمانبەران هەڵبدرێتەوە، بۆیە ئەگەر لیستی فەرمانبەران بە پلەبەرزکردنەوە ئامادە بکەین زیاتر لە شەش مانگی دەوێت و دەکەوێتە ساڵی 2025.
لەبارەی هەڵوێستیی بەغدا بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی وتی، بەغدا لە کۆبونەوەکاندا پێیان وتوین بۆ ئێستا واز لەو بابەتە بهێنن.