كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەشناسی گەرما


May 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2024، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە یه‌ك بۆ سێ پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 37

سلێمانى: 33

دهۆک: 35    

زاخۆ: 36

هەڵەبجە:35

کەرکوک: 39

سۆران: 31

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 40