وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌ڵگه‌یه‌كى له‌باره‌ى پاره نێردراوه‌كه‌ى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه
(0) /
ڕوانگە - میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنى 85 ملیار دینار له داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم و دانانى له هه‌ژمارێكى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان.
دوێنێ دووشه‌ممه 27ى ئایار، وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “ڕۆژی دووشەممە بڕی ( 85,199,634 ) دینار (هەشتاو پێنج ملیار و سەدو نەوەدو نۆ ملیۆن و شەش سەدو سی چوار هەزار دینار) لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەشێوەی نەختینە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتییە لە 50٪ داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە”.
تێبينيێك بنێرە: