مستەفا کازمی بڕیارێکی لە سەر هەرێمی کوردستان دەرکرد

(0) / / كوردستان / مستەفا کازمی


May 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و هەولێری دەرکرد.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی بڕیاریداوە کە ڕێکەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر لە ناوچە کێشە لە سەرەکان جێبەجێ بکرێت.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی کە لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو لە سەر پێکهێنانی ژووری هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش بۆ ناوچەکانی خانەقین، کەرکوک، موسڵ و مەخمور ڕێکەوتن کرا و ڕێکەوتنەکەش لە سەر پێشنیاری کازمی بووە.

وتیشی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەوەی داوە کە لێژنەی باڵای ئەمنی لە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات./.