مستەفاى سەید قادر: پێویستە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پارێزراوبێت
(0) /
ڕوانگە - جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسی زامنکردنی موچەی موچە خۆرانی هەرێم و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی خاوێن لەگەڵ كونسوڵی گشتی هەنگاریا تاوتوێ دەکات.
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر، پێشوازی لە ئەتیلا توس, کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق پەیوەست بە بودجە و موچە و پرسەکانی دیکە ئاڵوگۆڕا کرا.
لە کۆبونەوەکەدا، یەکڕیزی و یەکگوتاری لایەنە کوردییەکان لەبەغدا تەئکیدی لێکرایەوە و لای خۆشیەوە بەگرنگییەوە باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جێگری سەرۆکی هەرێم جەختیکردەوە؛ پەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە و پێویستە ڕۆڵ و سەنگی خۆی هەبێت و ببێتە مەرجەعیەتی یاسایی باڵای پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان.
جێگری سەرۆکی هەرێم، سوپاس و ستایشی هەنگاریای لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ روبەڕوبونەوەی داعش كرد، هەروەها هەردولا هیواخوازبون پەیوەندییەکانیان بەرفراوانتربکرێن.
تێبينيێك بنێرە: