سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەئەمنییەکان بۆ هەرێم دەنێردرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچە هێزی ئەمنی


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان بۆ هەرێم ئاشکرا کرا.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاندووە، سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەئەمنییەکان بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ئەو چاوگە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیست و ناوی هێزەئەمنییەکان بەو شێوەیەی بەغدا داوای دەکات دەنێرێت، بۆیە سبەی پێنجشەممە، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی هێزەئەمنییەکان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشکردووە، هۆکاری دواکەوتنی مووچەکانیان ئەوە بووە کە، بەغدا داوای لیستی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کردووە بە وردەکارییەوە، واتە ناوی چواری هەر مووچەخۆرێک لەگەڵ پلەکەی و ماوەی خزمەت و شوێنی خزمەتەکەی، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئەو ناوانەی بە کۆد ناردووە و رەتی کردووەتەوە وردەکارییەکان بنێرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم لە هەر دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی ژمارەیەک ناو بە راپۆرت رەوانەی عێراق دەکات، تاوەکو وردبینی بۆ ناو و کۆد و بڕی مووچەکانیان بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە مووچەی هێزەئەمنی و سەربازییەکان خەرج بکرێت.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو ناوانەی ئاشکرانەکردووە کە بۆ حکومەتی عێراق دەنێردرێن، بەڵام وتیوویەتی، لە هەر دەزگایەک "ژمارەیەک" دیاریدەکرێت.