جوتیارێکی کورد، وەک سیانزهەمین جوتیاری نمونەی لە جیهاندا و یەکەمین جوتیار لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەستنیشانکرا
(0) /
ڕوانگە ـ دوای چاودێرییەکی وردی کارە کشتوکاڵیەکانی بۆماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە لایەن زانکۆیەکی وڵاتی هۆڵنداوە، شێخ جەمالی کڕبچنە، کە ناسراوە بە جوتیارە نمونەیەکەی کوردستان، وەک سیازدەهەمین جوتیاری نمونەی لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشانکرا.
شێخ جەمال جەلال حسین،جوتیارە نمونەیەکەی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"پێش چەند رۆژێک بەفەرمی لەلایەن زانکۆی "ڤاخنینگ ی هۆڵندی و تۆری جوتیارانی ئەستێرەی جیهانیی لایت هاوس فارمینگ ی هۆڵندی" نامەیەکیان بۆ ناردین کە تێیدا وەک بڕوانامە مە یە ک قبوڵکردنی ئێمە وەک ١٣ سیانزهەمین جوتیار ی نمونەی و لە جیهاندا و وەک یەکەمین جوتیاری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەستنیشانکرام
وتیشی:" دەستنیشانکردنی ئێمە وەک سیازدەهەمین جوتیاری لەسەر ئاستی جیهاندا دوای ئەو چاودێرییە وردەی ئەو زانکۆیەدێت، کە بەر لە دووساڵ و بەدیاریکراوی لە ساڵی 2022 وە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە سەردانی ئێمەیان کردوو لەوکاتەوە بەوردی چاودێری کارەکانمان دەکەن.
شێخ جەمالی کڕبچنە، جوتیارەنمونەیەکەی کوردستان، باسی لەوەشکرد:" ساڵی 2022 وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لێژنەیەکیان پێکهێنا بۆ سەرپەرشتی کردنی کارەکانی ئێمە و ئەو زانکۆیە و دواتر زانکۆکە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانییەوە بانگهێشتیان کردین بۆ گفتوگۆیەکی دوو کاتژمێری بۆ قسەکردن لەسەر کارو پرۆژەکانمان و دوای تەواوبونی گفتوگۆکانمان پێیان ڕاگەیاندین کە جارێکی دیکە سەردانمان دەکەنەوە، ئەوەبو مانگی 7ی 2023 جارێکی دیکە سەردانیان کردینەوە و دوای چاودێریکردنی کارەکانمان، پێیان ڕاگەیاندین کە زۆر سەرسامن بەکارەکانمان و ئێمە بوین بە ئەندامێک لە تۆڕەدا
شێخ جەمالی کڕبچەنە، جوتیارەنمونەیەکەی کوردستان ڕونیشی کردەوە:" ئەو تۆڕە لە دوازدە ئەندام پێکهاتووە کە هەمویان جوتیاری نمونەین لەسەر ئاستی جیهان و هەریەکێک لەو جوتیارانە خەڵکی وڵاتێکن، ئێستا ئێمەش بوین بە سیازدەهەمین ئەندام لەو تۆڕەدا و ئەوەی زیاتر خۆشحاڵم دەکات ئەوەیە ناوی کوردستانیش بۆ یەکەمین جار لە مێژوی کوردا دەچێتە سەرنەخشەی دوانزە وڵاتی پێشکەوتی بواری کشتوکاڵی کە بە توێژینەوەی گرنگ وئەکادیمی ناسراون.
شێخ جەمالی کڕبچنە، جوتیارە نمونەیەکەی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە وەک جوتیارانی کوردستان هیچ کات خۆمان بەکەمتر نازانین لە جوتیارانی جیهان، شانازیش بەکارەکانمانەوە دەکەین و دڵخۆشین بە کارەکانمان ،چونکە ئێمە خۆراک بۆ مرۆڤایەتی دابین دەکەین و لێرەشەوە داوا لە براجوتیارەکانم دەکەم کە کارەکانی خۆیان خۆشبێت، چونکە خۆشەویستیت بۆ کارەکەت کلیلی سەرکەوتنەکانتە.

تێبينيێك بنێرە: