مەسرور بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک پرسی گرنگەوە دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سودانی


May 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد
گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکرد لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد لە بارەی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە.

وتیشی: “هەرێمی کوردستان بەجدی هەنگاو دەنێت بۆ  بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕونیشیکردەوە:" مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەیەوە باوەڕی تەواوی بەوەهەبوە بۆچارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێشخەربێت بۆ هەرگفتوگۆیەکی بونیادنەرانە.