سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچە


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٢٥٥٧ ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) هەیە وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI )  ناردووە، لیستی یەکەم ( ٣٦٨ ) فەرمانبەرو لیستی دووەم (٤٥٣ ) فەرمانبەرو لیستی سێیەم ( ٢٥٥٧ ) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتی داتاو زانیاری ( ٣٣٧٨ ) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ).                                                                                                                           وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری
حکومەتی هەرێمی کوردستان.                                                                                      ٢٠٢٤/٥/٣١