په‌رله‌مانی عێراق دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌دات

(0) / زایەڵە کوردستان عێراق


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - په‌رله‌مانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) په‌رله‌مانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی.
په‌رله‌مانی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، دانیشتنی داهاتوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 3ـی حوزه‌یرانی 2024 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی ژماره‌ (13)ـی ساڵی 2024 ده‌درێت. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ده‌نگدانه‌كه‌ كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
(پێنجشه‌ممه‌ 30ـی ئایاری 2024) عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ و شیکردنەوەی خشتەکانی بودجەی گشتییان بۆ ساڵی 2024 تەواو كردووه‌ و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاکوو په‌سندی بكات.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ پێویستیشی زانی سیاسه‌تێكی نوێی خه‌رجكردنی بودجه‌ دابڕێژن كه‌ جیاواز بێت له‌ سیاسه‌ته‌كانی پێشوو. گوتیشی، لێژنه‌كه‌ هەوڵ دەدات ڕێگه‌یەکی نوێ بۆ خەرجکردن دابڕێژێت بە شیکردنەوەی بودجەی پێشوو، لەو ڕاپۆرتەشدا کە پێشکەش دەکرێت، سەرجەم ئەو تێبینیانە دەخرێنە ڕوو کە سه‌باره‌ت به‌ بودجەی ساڵی 2023 هاوپێچ كرابوون.