نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له رۆڵی گرنگی بافڵ تاڵه‌بانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێم ده‌كاته‌وه
(0) /
ڕوانگە ـ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پیرۆز ده‌كات و جه‌خت له ئاماده‌یی و رۆڵی گرنگی بافڵ تاڵه‌بانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێم ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2024 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا په‌یامێكی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و حیزبه‌كه‌ی كرد و تیایدا هیوای خواستووه، ئه‌و یاده ببێته هانده‌ری لێكگه‌یشتن و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی فیدراڵی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
له په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "له‌م یاده‌دا به رێزه‌وه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه له‌پێناو ئازادیی كوردستان له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، خه‌باتیان كردووه و ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین."
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه:
به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاو و ڕێز..
یادی (49) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به گه‌رمی له به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به رێزه‌وه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له‌پێناو ئازادیی كوردستان له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، خه‌باتیان كردووه و ده‌كه‌ن. مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت له ئاماده‌یی و رۆڵی گرنگی به‌ڕێزتان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه. هیوادارین ئه‌م یاده ببێته هانده‌ری لێكگه‌یشتن و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ییی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی فیدراڵی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/6/1

تێبينيێك بنێرە: