سەرۆك کۆمار و خانمی یەکەم ئامادەی ئاهەنگی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بون
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار ڕایگەیاند: یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەبوە هەم لە دژی دیکتاتۆریەت و هەم لە دروستکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دواتریش لە عێراقی نوێدا.
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید و خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئێوارەی شەممە 1-6-2024 لە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی ئامادەی ئاهەنگی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بون.
سەرۆك کۆمار وتەیەکی لە ئاهەنگی ساڵیادەکەدا پێشکەشکرد، کە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوانی باڵای هەرێم ئامادەیبون و جەختیکردەوە، یەکێتی هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە، بڕوای تەواوی بە دیموکراسی و ئاشتی و مافی مرۆڤ هەبوە بۆ کوردستان و عێراق، هەروەها لە خەباتکردن بۆ ئەو ئامانجانە هیچ جیاوازی لەنێوان رۆڵەکانی نیشتماندا نەکردوە.
هەروەك جەختیکردەوە لە گرنگی پێکەوەکارکردن و هاوئاهەنگی لەنێوان هێز و لایەنە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان. خۆشحاڵیشی دەربڕی کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لە ئاستێکی باشدایە.
ئەمە دەقی وتەکەی سەرۆك کۆمارە؛
بەڕێز… بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان… ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئامادەبوانی بەڕێز….
سڵاوتان لێ بێت و ئەم کاتەتان باش
خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵتان ئامادەم.
ئەمڕۆ، رۆژێکی گرنگ و پڕ بایەخی مێژووی خەباتی گەلەکەمانە. (49) ساڵ لەمەوبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رابەرایەتی سەرکردە و سیاسەتمەدار سەرۆك مام جەلال، بە پشتیوانی و هاوخەباتیی ئەندامانی دامەزرێنەر و پێشمەرگە و ئەندامان و کۆمەڵانی خەڵك، کاروانی تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و ستراتیژییەکانی گەلەکەمان کەوتەڕێ.
لەم پێناوەدا هەزاران رۆڵەی نیشتمان گیانیان بەختکرد و بە خوێنی خۆیان دژی ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت وەستانەوە.
یەکێتی هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە، بڕوای تەواوی بە دیموکراسی و ئاشتی و مافی مرۆڤ بوە بۆ کوردستان و عێراق، هەروەها لە خەبات کردن بۆ ئەو ئامانجانە هیچ جیاوازی لەنێوان رۆڵەکانی نیشتماندا نەکردوە، هەرئەوەش وایکردوە لە کوردستان و عێراقدا هەمیشە بەهێزبێت و کاریگەربێت.
یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەبوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، هەم لە دژی دیکتاتۆریەت، هەم لە دروستکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دواتریش لە عێراقی نوێدا.
ئێستا بەپێی رۆڵە بەهێزەکەی و خەباتی بەردەوامی، لە قۆناغێکی گرنگدایە بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان و عێراق.
لێرەدا جەختدەکەینەوە لە گرنگی پێکەوە کارکردن و هاوئاهەنگی لەنێوان هێز و لایەنە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان.
لە سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوامین لە کارکردن بۆ نزیك کردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
خۆشحاڵین ئێستا ئەو پەیوەندیانە لە ئاستێکی باشدان.
هیوادارین کێشەکان چارەسەربکرێن لەسەر بنەمای دەستور و دادپەروەری و دابەشکردنی دەسەڵات و نەهێشتنی تاكڕەوی لە دەسەڵاتدا و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.
هەروەها لەگەڵ دەسەڵاتەکانی عێراق لە پەیوەندی و بەدواچونی بەردەوامداین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پەرەپێدان لە وڵاتدا.
لە نزیکەوە کار لەسەر دۆسێی ئاو، کەشوهەوا و ژینگە، باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان دەکەین.
کارمان لەسەر داواکاری کەسوکاری زیندان کراوان و راگیراوان کرد و دوای هەوڵەکانمان نزیکەی 12 هەزار کەس لەوانەی ماوەی سزایان تەواو بوە یاخود بەبێ تۆمەت راگیرابون، ئازادکران.
لە چەند رۆژی رابردودا یاسای پشوی رەسمی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گەیشت و پەسەندمان کرد، کە رۆژی 16ی ئازار بە رۆژی یادی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس دیاریکراوە لەوانە، کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان.
هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار چەندین پرۆژەی یاسای پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردوە بۆئەوەی پەسەندیان بکات لەوانە، پرۆژەی یاسای ئەنجومەنی ئیتیحاد، ئەنجومەنی باڵای پاڵپشتی ژنان، ئەنجومەنی باڵای ئاو و چەندین پرۆژەی یاسا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورەی کۆن.
ژمارەیەك لە پرۆژەی یاسای دیکەشمان لەبەردەستدایە بۆئەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەین و پەسەندیان بکات و ببنە یاسا.
لە کۆتاییدا، هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم.
هەرشادبن.

تێبينيێك بنێرە: