پارتی ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پارتی هەڵبژاردن


Jun 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەرپرسی لقی چواری پارتی. ڕایدەگەیەنێت:" پارتی دیموکراتی کوردستان، بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی روویانداوە، لە هەڵبژاردندا بەشدار دەبێت.

ئاری هەرسین،بەرپرسی لقی چواری پارتی، باسی لەوەکرد"ئێمە وەکو پارتی هەموو کات ئامادەی هەڵبژاردن بووین، بەڵام تێبینیمان هەبووە لەسەر ئالییەتەکانی. بەو گۆڕانکارییانەی ئێستا روویانداوە،  ئێمە ئامادەین و بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین.

وتیشی"پارتی بەردەوام لیستی بەربژێرانی ئامادە بووە؛ بۆ مەسەلەی پێکهاتەکانیش هێشتا دەرفەتی دانوستاندن ماوە.

ئاری هەرسین، ڕونیشی کردەوە:"  دەبێت هەوڵ بدەین لە سلێمانی کەشێکی ئارام بۆ ڕکابەری بڕەخسێنین.