لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، هەڵمەتێک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لە ئەنجامدرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان یەکێتی ژینگەپارێزی


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە چوارچێوەی هەفتە چالاکییەکانی چل و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییدا، سەنتەری کەلاری ئازادی لاوان بە هاوکاری ناوەندی ڕێکخراوە دیموکاتییەکانی گەرمیان، هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ئەنجامدا بۆ پاکژڕاگرتنی ژینگەی دەورووبەری شاری کەلار.

بێستوان طاها محمود، لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانی یەکێتی لە گەرمیاندا، گرنگیدانە بە پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە، هەرلەوچوارچێوەیەیشدا هەستاین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی زاڵکەی بەردەسور تاوەکو گوندی بەرلوت، کە ئەو جێگەیە بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی دەکەن و بەوهۆیەوە بەتەواوەتی پیسبو بۆیە هەڵمەتەکەمان بردە ئەوجێگەیە.

وتیشی:" ئێمە لە ڕێگەی ئەو چالاکیەمانەوە، پەیامێکماندا بەهەوڵاتیان و ئەوانەی کە سەردانی ئەو جێگەیەدەکەن نابێت بەوجۆرە پاماوەکانیان فڕێ بدەن و دەبێت ئەو جێگەیە بەپاکی ڕایبگرن.

بێستوان طاها محمود، لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"بەگرنگی دەزانین ئەم هەڵمەتانە بەردەوامییان هەبێت، هەر بۆیە ئێمە هەڵمەتی پاکڕاگرتنی ژینگەمان کردووە بە ئەولەوێتی کارەکانمان و بەوهۆیەشەوە هەرکات دەرفەت هەبێت هەڵمەتی لەوجۆرەیە ئەنجام دەدەین و هانی ڕێکخراوەکانی دیکەش دەدەین کە چالاکیە ژینگەیەکایان فراوانتر و زیاتربکەن.