پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەندکرد

(0) / / عێراق / ڕوانگە بودجە کوردستان هەرێم


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەندکرد، پشکی هەرێمیش لە بودجەی ٢٠٢٤، زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینار دەبێت.

بە بەشداری ١٩٩ ئەندام، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی عێراق دەستی پێکرد و لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەسەر بودجە رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
بودجەى ئەمساڵى عێراق بە زیاتر لە ٢١١ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و تێیدا پشکى هەرێم بە زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینار دیاریکراوە، هاوکات داهاتەکانیش بە زیاتر لە ١٤٧ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە کە ٨٢٪ـی داهاتى نەوتییە، بەوەش بودجەکە ٦٤ ترلیۆن دینار کورتهێنانى دەبێت، حکومەتى عێراق چاوى لەوەیە بە زیادەی نرخى نەوت کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە بەو پێیەى نرخى نەوت بە ٧٠ دۆلار لە بودجەکەدا خەمڵێنراوە.