لە گەرمیان، روپێی بۆ کوالێتی هەوا دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان کوردستان


Jun 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی زانین و خستنەڕووی گونجاوی هەوا  بۆ ژیان، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، روپێی بۆ کوالێتی هەوا لە ناچەکەدا ئەنجامدەدات.بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" پێوانەکردنەکە لە رێگەی ژمارەیەک ئامێرەوە دەکرێت، کە بەشێکیان ئامێری گواستراوەن و بەشێکیان ئامێری تایبەتی جێگیرن.

دکتۆر دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"بۆئەو مەبەستە  لە مانگێکدا چوار جار داتا وەردەگیرێت و  تاکۆتایی ئەمساڵیش دەردەکەوێت هەوای گەرمیان تاچەند گونجاوە بۆ ژیان.

وتیشی:" فەرمانگەکەمان لیژنەیەکی تایبەتی هەیە بە روپێی بۆ کوالێتی هەوا "کوالێتی ئین دێکس" لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا، ئەم لیژنەیە لەمانگێکدا چوار جار داتا وەردەگرێت و تا سەری ساڵ بەردەوام دەبێت.


بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:" لە ئێستادا پێوانەکردنی کوالێتی هەوای کەلار و رزگاریمان تەواو کردوە و بەرەو کفری دەڕۆین، پێوانەکردنەکەش لە رێگەی ژمارەیەک ئامێرەوە دەکرێت، کە بەشێکیان ئامێری گواستراوەن و بەشێکیان ئامێری تایبەتی جێگیرن.

دکتۆر دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو:"  ئامانج لە روپێویەکە بۆ زانینی کوالێتی هەوای ناوچەکەیە لە روی شیاویی بۆ ژیان و هەروەها زانین و خستنەڕووی ڕێژەی ئەو گازانەیە کە زیانبەخشن.