نرخی مریشک جاریکی دیکە بەرز بووەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مریشک ئابووری


Jun 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نرخی مریشک جاریکی دیکە بەرز بووەوە و نرخی هەر کیلۆیەکى لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە سێ هەزار و 400 دینار و لە کێڵگەکانیشدا بە سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان وتی، نرخی کیلۆیەک مریشک ئەمڕۆ لە کێڵگەکاندا بە سێ هەزار دینارە.

دەشڵێت، هەر لەسەرەتای مانگی پێنجەوە مریشک بە هەزار و 900 دینار بوو، بەڵام مریشک خواستی زۆری لەسەرەوە و رەوانەی شارەکانی خوارووی عێراقیش دەکرێت، هەر بەم هۆیەشەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و تێچووی کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان دوو هەزار و 700 دینارە.

ئەمڕۆ لە بازاڕدا نرخی یەک کیلۆ مریشک بە سێ هەزار و 400 بۆ سێ هەزار 500 دینار دەفرۆشرێت.

لە پارێزگای سلێمانیدا 950 کێڵگەى پەلەوەرى هەیە، کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مریشک و  ساڵانە لە توانایاندایە 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم بهێنن، بەڵام پێویستی پارێزگاکە نزیکەی 70 هەزار تۆنە و ئەوەى زیاد دەبێت دەنێردرێتە شارەکانى خواروو و ناوەڕاستى عێراق.