عێراق رۆژانى پشووى جەژنى قوربانى دیاریکرد

(0) / / عێراق / ڕوانگە جەژنی قوربان کوردستان عێراق


Jun 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - حکومەتى عێراق رۆژانى پشووى جەژنى قوربانى دیاریکرد و بەگوێرەى راگەیەندراوێک پێنج رۆژ پشووى فەرمى دەبێت.

لە راگەیەندراوێکى حکومەتى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "لە رۆژى یەکشەممە 16ى حوزەیران تاوەکو رۆژى پێنجشەممە 20ى حوزەیرانى 2024 پشووى جەژنى قوربانە".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە رۆژى 23ى حوزەیرانى 2024 دەوامى فەرمى لە دامودەزگاکانى حکومەت دەستپێدەکاتەوە".