بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەکان بگاتە هەرێم
(0) /
ڕوانگە - جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وردبین ی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو بووە و بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەکەیان بگاتە هەرێم و بۆئەوەی دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو بووە، و ناردنی مووچەیان تەنیا رێکاری کارگێڕی ماوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە " بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکات بۆ ئەوەی دەستبەجێ دابەشکردنی مووچەیان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە و فەرمانبەرانی هەرێمیش مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە، بەڵام لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ کراوە.
تێبينيێك بنێرە: