كۆمیسیۆن: پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان و سیستەمی چوار بازنەیی جێگیر كراون
(0) /
ڕوانگە - ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەركرد. بەپێی بڕیارەكان پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان و سیستەمی چوار بازنەیی جێگیر كراون، پەرلەمانیش وەكوو ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە لە "100 كورسی" پێك دێت.
جێگیركردنی پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان كە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانە، لە كاتێكدایە كە پێكهاتەی توركمان داوای زیادكردنی كورسییەكانی كردبوو، بە تایبەت زیادكردنی كورسییەك بۆ توركمان لە هەولێر، بەڵام داواكارییەكە ڕەت كراوەتەوە.
ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوێنێ 3-6-2024 لەبارەی پێشنیازی لیژنەی یاسایی كۆمیسیۆن سەبارەت بە دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە و بڕیاری كۆتایی داوە.
بەپێی بڕیارەكانی كۆمیسیۆن، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 100 كورسی پێك دێت، وەكوو ئەوەی كە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە دا و 11 كورسیی پێكهاتەكانی بە "نادەستووری" دانا.
تێبينيێك بنێرە: