پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ کارئاسانی زیارەتکارانی ئێرانی سەردانی هەولێر دەکات
(0) /
ڕوانگە - شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەرۆکایەتی محەممەد سادق معتەمیدیانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەیشتە دەروازەی حاجی ئۆمەران.
شاندەکەی ئێران لە لایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازییان لێ‌کرا و دواتر دەچنە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و بەشی پێشوازی گەشتیارانی ئێرانی و بەشی ترانزێتی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیش بەسەردەکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکرا، دوای بەسەرکردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شاندی یاوەری کۆبوونەوەیەک دەکەن و دواتریش بەرەو هەولێری پایتەخت بەڕێدەکەون، بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە.
ئامانجی هاتنی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ قسەکردنە لەسەر ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاتنی زیارەتکارانی شیعە وەکو ئەوەی لە دووساڵی ڕابردوو کراوە.
لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ ئاماده‌كاریی پێشوازیی له زیاره‌تكارانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو کە ساڵانە بۆ بەشداریی لە چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن بە هەرێمی کوردستاندا بەرەو باشووری عێراق دەچن.
ڕۆژی یەکشەممە، 2-6-2024، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، كۆبوونه‌وه‌كیان به مەبەستی كارئاسانیی بۆ زیارەتکارانی ئێران و به‌شدارییان له چله‌ی ئیمام حوسێن کردووە، كه بڕیاره لە ڕێگەی دەروازە سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمەران و ته‌مه‌رچینه‌وه سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له باشووری عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی زیاره‌تكاران و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بۆیان و دواتر گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر و پاشان به‌ڕێكردنیان به‌ره‌و به‌غدا، جەختی لەسەر کرایەوە.
کۆبوونەوەکە، به سه‌رپه‌رشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، نوێنه‌رانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیس، گواستنه‌وه، گه‌شیاریی، ئه‌وقاف، ته‌ندروستی و بازگه و ده‌روازه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.
تێبينيێك بنێرە: