چەند ناوچەیەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە مین پاک دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - لەسەر داوای ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی، وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر پاکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە سنوری ئیدارەی گەرمیانن و تائێستا لەمین پاک نەکراونەتەوە.
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە بەرواری2024/2/25 و 2024/3/13 دوو نوسراوی فەرمیم ئاراستەی هەریەک لە وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی ژینگەی عێراق کرد بەمەبەستی پاکردنەوەی بەشێک لەوناوچە مینڕێژکراوانەی سەردەمی ڕژیمی پێشو.لەسنوری ئیدارەی گەرمیان .
وتیشی:" ئەو ناوچانەش بریتین لە ناحیەی قۆرەتو . مەیدان . بەتایبەت گوندەکانی ( عەلی میر . مەحموقەجەر . ئەو گوندانەی دەکەونە ئەو سنورە بەتایبەت سنوری نێوان عێراق . ئێران .
سروە محەمەد ڕەشید، ئاشکرایکرد:" پاش داواکەی ئێمە وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پاکردنەوەی ئەو ناوچانە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی مینی هەرێمی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: