كاتی دابەشكردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ

(0) / / كوردستان / ڕوانگە وانەبێژ کوردستان


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ كاتی دابەشكردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرادەكات.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی  مانگی 3ی 2024ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕواندەکرێت پێش جەژنی قوربانی مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.