پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەسستى بەڕێوەدەچێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێمی کوردستان بانک


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەسستى بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت، چاودێریى پرۆسەکە دەکەن .

عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى پێویستە بانکە حکومییەکان مووچەى مووچەخۆران بەبانکى بکەن و بانکى تى بى ئاى دەستى بە پرۆسەکە کردووە، تاوەکو تەواوبوونى پرۆسەکەش ناردنى مووچە بەکاش بەردەوام دەبێت.

سەرۆکى لیژنەى دارایی ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران تاکە رێگەى گەرەنتیکردنى ماف و شایستەکانیانە.

لێدوانەکانى ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و بەرپرسەکانى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە شەوى رابردوو، بانکى تى بى ئاى یەکەم کۆمەڵە کارتى لەرێگەى 'هەژمارى من' بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دروستکرد، ئەمەش وەک رازیبوونى بانکەکە و حکومەتى عێراق بە کارکردن لەچوارچێوەى سیستمى 'هەژمارى' من وێنادەکرێت.