بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە هاوڵاتییەک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆمەڵایەتی کوشتن


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە قەزای کەلار، شەش برا بەشەڕهاتون، برایەک گیانی لەدەستداوە و دوانی تریشیان برینداربون.

 
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو کێشەیە لە نێوان شەش برادا لە ناحێی شێخ تەویل، ڕویداوە و دیارە کێشەکەش لەسەر زەویوزار بووە.
 
وتیشی: بەهۆی ئەو ناکۆکییەوە کە لە نێوانیاندا ڕویداوە تەقەیان لە یەکدی کردوە و بەوهۆیەوە یەکێکیان کوژراوە و دوانیان بریندار بون.
 
 
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:"لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ۳ براکەی تریش دەرچوە.