ڕوداوێکی هاتوچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ڕوداوێکی هاتوچۆ


Jun 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار، ڕزگاریی کەسێک بریندار بوو.

 ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە  لەسەر ڕێگەی کەلار- ناحیەی ڕزگاریی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا کرۆلا و تانکەر  پێکیاندادا، ئۆتۆمبێلی جۆری تەنکەر لەکاتی جوڵەدا نەبوو.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە لەدایکبووی ساڵی 1987ە، بەهۆی ڕوداوەکەوە برینداربوو دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکوڵینەوە لە ڕودوەکە دەستیپێکردوە