ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك هەیە
(0) /
ڕوانگە - هاوپەیمانی عروبە لەبەیاننامەیەكدا هۆشداری دەدات كە بەپێی یاسا ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك هەیە كە ماوەی 6 مانگ بەسەر سوێندخواردنی ئەندامەكانیدا تێپەڕێوەو هێشتا نەیانتوانیوە یەك دانیشتن ئەنجام بدەن.
رونشیدەكاتەوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگە لەئەستۆی بەشێك لەسەركردەی كوتلەكان و ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەبێت كە بەهۆی جیاوازی و ناكۆكییەكان و هەڵوێستی نەگۆڕ و كاركردن بۆ بەرژەوەندی حزبی و كەسی ئامادەی رێككەوتن نین.
هاوپەیمانی عروبە ترسی خۆی لەدەستوەردانەكانی دەرەوەی پارێزگاكە ناشارێتەوە كە بوەتە هۆی زیاتر پەرتەوازەبونی كەركوكییەكان، داواش دەكات ئەندامانی ئەنجومەن بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەروی بەرژەوەندییە تایبەتەكانیان و خۆیان لەدەستوەردانی دەرەكیی و ئەقلیمییەكان بەدووربگرن و لەنزیكترین كاتدا یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگە ئەنجام بدەن.
تێبينيێك بنێرە: