سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا؛ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "له كاتێكى گونجاوى ئه‌م ساڵدا" بکرێت
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "له كاتێكى گونجاوى ئه‌م ساڵدا" بکرێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ـی حوزەیرانی 2024، پێشوازى له ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانی "دووپاتی کرده‌وه که کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور."
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان "له كاتێكى گونجاوى ئه‌م ساڵدا." باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: