لە سنووری قەزای چۆمان مێرمنداڵێکی 16 ساڵ خنکا
(0) /
ڕوانگە - دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مێرمنداڵێک کە لەگەل خێزانەکەی بۆ گەشت روویان لە سنووری چۆمان کردبوو، لە شوێنی گەشتیاری ناوپردان کەوتە نێو رووبارەوە و خنکا.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و "تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزینەوە."
گوتیشی، تیمی مەلەوانی و بەرگریی شارستانی چۆمان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بەردەوامە."
لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ئەمە چوارەمین رووداوی خنکانە لە رووبارەکانی سنووری چۆمان و سۆران تۆمار دەکرێن.
رۆژی 17ی ئایار، کوڕ و باوکێک لە رووباری چۆمان خنکان. سێ رۆژ لەمەوبەریش منداڵێکی عەرەب لە رووباری بێخاڵ خنکا.
تێبينيێك بنێرە: