کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
(0) /
ڕوانگە ـ ئەمڕۆ هەینی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٢
سلێمانی: ٣٩
دهۆک: ٤٠
زاخۆ: ٤٢
هەڵەبجە: ٤١
کەرکوک: ٤٣
سۆران: ٣٩
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤٤
تێبينيێك بنێرە: