پۆلیسی کەرکوک: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كرد ده‌ستگیركران
(0) /
روانگە ـ پۆلیسی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" سێ كه‌س بە تۆمەتی تەقەکردن له هێزێكی پۆلیس ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان برینداره".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ كه‌س له بازاڕێكی كه‌ركوك ویستویانه تاوانی دزیكردن ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هێزێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامیشدا شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان هه‌ردوولادا دروستبووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی ڕووداوەکەوە پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه، دوای نیو كاتژمێر له راوه‌دونانی تۆمه‌تباره‌كان كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك بوون توانرا ده‌ستگیربكرێن كه یه‌كێكیان به برینداری كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس.
ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخی رووداوه‌کە و گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.

تێبينيێك بنێرە: