بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن
(0) /
ڕوانگە ـ وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند،کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە. هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە. بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات.
دەشڵێت:”بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن. لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێم کەرتی تایبەتییە. لە ئێستادا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت”
راشیگەیاندووە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات و چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
وەزیری نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆمپانیاکانی بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کردووە و پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات.
تێبينيێك بنێرە: