چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان
(0) /
ڕوانگە ـ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی مۆڵەت، چەند بڕیارێكی دەرکرد و، هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەواوکرد.
لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی بڵاوکردووەتەوە بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش چەند بڕیارێك پەسەندكراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەی وەزارەت پەروەردە، لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوەی گشتی پۆلی 12 ی ئامادەیی و دەرچواندنی ڕێنوێنی و ڕێكاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاووتوێكراون و سەرجەم ڕێكارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە تەواوكراون.
هاوکات، گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاكان و پەروەردە گشتییەكان و رێكخستنەوەی میلاكاتی ناوەندەكانی خوێندن، گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستی بۆ دەرجوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خرایە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیارەكان پەسەند كران و لیژنەیەكیش لەسەر ئاستی وەزارەتەکە پێكهاتووە.

تێبينيێك بنێرە: