دەربەندیخان: سوتانی تانکەرێکی سوتەمەنی گرفت بۆ هاتوچۆ دروست دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان دەربەندیخان


Jun 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان، ڕایدگەیەنێت:" کەمێک پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانیەوە ئاگر لە تانکەرێکی سوتەمەنیی بەردەبێت و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداردەبێت و گرفت بۆ هاوتووچۆی شۆفێرانیش دروست دەبێت

لەو ڕاگەێنراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" ڕووداوەکە لەسەرووی فولکەی پەری دەریاو بەردەم بەنزینخانەکەدا بووە و   تەنها شۆفێرەکە بریندارەو بەشێکی جەستەی سوتاوە.

هەر لەو ڕاگەێنراوەدا هاتووە:"  تا ئەم ساتە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدان و بۆیە
ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە ئێستادا ڕێگای تونێڵ داخراواو کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێری دەوێ تا ڕێگاکە پاک دەکرێتەوەو بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە  ئۆتۆمبێلی بچوک دەتوانن ڕێگای چیای بەرانان بەکار بهێنن . بارهەڵگرەکانیش وەستێنراون تا دوای کرانەوەی ڕێگاکە.