دەست بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن حەبی مادەی هۆشبەردا گیرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە مادەی هۆشبەر کوردستان عێراق


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە چوار پارێزگا تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندۆتەوە، هەروەها دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن حەبی مادەی هۆشبەردا گرتووە.
 
 لە ڕاگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەكانی عێراقدا هاتووە، دوێنێ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەسرە، نەجەف، نەینەواو ئەنبار تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەریان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەمە لە كاتێكدا بووە ئەندامەكانی ئەو تۆڕە هەوڵیاندەدا بارێكی ماددەی هۆشبەر بە قاچاخ ببەن.
 
 ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان ڕێگریان لەو تۆڕە كردووەو دەستیان بەسەر دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری جۆری كاپتاگۆن گرتووە.
 
 جێگەی ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق گەیشتۆتە ئاستێكی بەرز، كە پێشتر هاوشێوەی نەبووەو ئەوەش وایكردووە چاودێران و شارەزایان داوا بكەن ڕێكاری جدی لەو بارەوە بگیرێتەبەر.