بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قەیسری هەولێر کوردستان بازاڕ


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە و دوو كۆمپانیا كارەكان دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە هەشتی حوەزیران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، بە گوژمەی پێنج ملیار و300 ملیۆن دینار دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كراوە.
روونی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی زوو كارەكان تەواو بكرێن، دوو كۆمپانیا دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی كارەكان، تا كاسبكاران بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
رۆژی 5/5/2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە و 227 دوكان و حەوت كۆگا لە بازاڕەكە بەتەواوی سووتان و زیانی زۆر بازاڕەكە گەیشت و دوای رووداوەكە مەسرور بازرانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بازاڕەكەی كرد و بە كاسبارانی گوت: “ئەوەی پێمان بكرێت بۆتان دەكەین.”