تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سلێمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - تورکیا قەدەغەکردنی گەشت و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی سلێمانیدا تاوەکو مانگی ١٢ی ئەمساڵ درێژکردەوە.
 
تورکیا بڕیاری دا قەدەغەکردنی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی تاوەکو ٧ی ١٢ی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، بڕیارەکە داخستی ئاسمانی وڵاتەکەش بەڕووی هەموو ئەو فڕۆکانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت گەشت بۆ سلێمانی بکەن.
 
داخستنی ئاسمانی تورکا بە ڕووی سلێمانیدا ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٣دەستیپێکرد و لەو کاتەوە بە چەند قۆناغێک بڕیارە درێژرایەوە کە دواترینیان ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کۆتایی دەهات، بەڵام جارێکی دیکە ماوەکە تاوەکو مانگی ١٢ی ئەمساڵ درێژکرایەوە.