ئۆلۆمپیادی زانکۆکانی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە  ئەنجام دەدرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئۆلۆمپیاد زانکۆکانی کوردستان ھەڵەبجە دکتۆر .ئاکۆ ئیبراھیم


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئۆڵمپیادی زانکۆکان لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوە دەچیت و لەلایەن زانکۆی ھەڵەبجەوە میوانداری دەکرێت و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی ھەڵەبجە،  ڕایدەگەیەنێت:" ئەمە بۆیەکەمینجارە لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئۆڵۆمپیادێکی لەم جۆرە بەڕێوەدەچێت
 
دکتۆر .ئاکۆ ئیبراھیم  ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ماوەی ساڵ و نیوێکە سەرقاڵی ڕایکردنی ئیشوکارە ئیداریەکانین و خۆشبەختانە لەئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، ڕازیبونی خۆی  لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکە دەربڕیووە.
 
وتیشی:" ئۆلۆمپیادی زانکۆکان لە بەرواری ٢٠٢٤/٧/١٥ تاوەکو ٢٠٢٤/٧/٣١ ئەنجام دەدرێت و سەرجەم چالاکییەکان خۆی دەبینێتەوە لە 23 یاری بۆ هەردو ڕەگەزی کوڕان و کچان، بەڵام لەبەرئەوەی ساڵی یەکەمە زۆرێک لەزانکۆکان ناتوانن بەشداری سەرجەم یاریەکان بکەن و هەر زانکۆیەک پێدەچێت بەچەند یارییەک بەشداری بکات، بۆیە ئێستا سەرجەم زانکۆکانمان ئاگادارکردۆتەوە کە لە نزیکترین کاتدا وەڵامان بدەنەوە کە پێمان بڵێن دەتوانن لە چەند یاریدا بەشداربن.
 
دکتۆر .ئاکۆ ئیبراھیم  راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، ڕونیشی کردەوە:" سەرجەم یاریەکان لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاریەکان زۆرن بۆیە پێدەچێت بەشێک لە یاریەکان ببرێنە خورماڵ و هەورامان و سیروان.