قائمقامی قەزای دەربەندیخان، دوو پێشنیار دەخاتە بەردەست حکومەتی هەرێم
(0) /
ڕوانگە - زیادبونی ڕوداوەکانی هاتووچۆ و وەرگەڕانی تانکەرەکانی سوتەمەنی لە ناوچەکەدا نیگەرانی لای تەواوی دانیشتوانی قەزایی دەربەندیخان، دروستکردووە و قائیمقامی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت: بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕوداوانە دوو ڕێگاچارەمان بۆ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشنیار کردووە.
سڵێمان محەمەد سەعید، قائمقامی قەزای دەربەندیخان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" ئێمە دوو ڕێگا چارەمان خستۆتە بەردەستی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێشنیاری یەکەممانئەوەیە، داوامان لە حکومەکردووە کە "ڕێگای ناوتاق" تەواوبکرێت و لەوێوە تانکەرەکان هاتوچۆ بکەن، کە ئەگەر ئەو ڕێگایە تەواو بێت ئەوا بەدڵنیاییەوە 80% ڕوداوەکان کەم دەبێتەوە، بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە بەردی بناغەی ئەو ڕێگایە دانراوە، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی پارەی ئەوپرۆژەیەوە کارەکان تەواونەبون و ڕێگاکە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە.
وتیشی:" ڕێگاچارەی دووەم ئەوەیە کە نوسراومان ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی و لەڕێگەی بەڕێزیشیانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و هەروەها وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کردووە، کە پێمان ڕاگەیاندون ئەم تەنکەرە بارهەڵگرانە بون بەهۆکاری پیسبونی ژینگە و زیادبونی ڕووداوی هاتووچۆ لە قەزاکەدا، بۆیە پێویستە بەدیلێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەم بارهەڵگرانە.
سڵێمان محەمەد سەعید، قائمقامی قەزای دەربەندیخان، ڕونیشیکردەوە:" چەندینجارە ئەم داواکاریانە دەخەینە بەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام بەداخەوە تائێستا وەڵامی داواکاریەکانمان نەدراوەتەوە
تێبينيێك بنێرە: