ڕوداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕویدا و سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیهاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە:" کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی شێرەوەن ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ایسوزو استیشن) و ماتۆڕ سکیلێک( دوو تایە) ڕویدا ، پاشان ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕاوە 

بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون، 

بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.