سەرۆك کۆمار: سەرکەوتنی پرۆسەی فێرکردن پێوەرێکی سەرەکییه بۆ پێشکەوتنی وڵات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق هەرێمی کوردستان خوێندنی باڵا


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار پێشوازی لەوەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات و دوپاتیدەکاتەوە: سەرکەوتنی پرۆسەی فێرکردن پێوەرێکی سەرەکییه بۆ پێشکەوتنی وڵات .
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز د.نەعیم ئەلعەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
لەمیانەی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 9-6-2024 لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی گرتنەبەری ستراتیژیەتێکی نیشتمانی بۆ خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپێناو دابینکردنی کەشێکی هاندەر بۆ پەرەپێدانی زانست و زانیاری هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنە زانستییە هاوچەرخەکاندا.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی پرۆسەی فێرکردن لە زانکۆدا، پێوەرێکی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا. هەروەها گرنگی باشترکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و بایەخدان بەلایەنی زانستی و ئەکادیمیی خوێندکارانی دوپاتکردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی وزە و شارەزایی لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆك کۆمار تیشکی خستەسەر پێویستی کاراکردنی هاوئاهەنگی نێوان زانکۆکانی عێراق و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمون و زانیاری و باشترکردنی پرۆسەی هاوبەشیکردنیان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتە پێشکەوتوەکان. هاوکات جەختی لەوە کردەوە، کە کەرتی فێرکردن لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە گرنگی زۆری  پێدراوە بەوپێیەی خاڵی هەرە سەرەکییە بۆ بونیادنان و ئامادەکردنی مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی.
لەلایەن خۆیەوە، د.نەعیم ئەلعەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کورتەیەکی لەبارەی پلان و بەرنامە و پڕۆژەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتی فێرکردن لە وڵاتدا پێشکەشکرد و رێنماییەکانی بەڕێز سەرۆك کۆمار و گرنگیدانی بە ستافی پەروەردە و فێرکردن بەرزنرخاند.