نتانیاهۆ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر غەززە داوای دەرفەتێکی سێ ڕۆژەی کردووە

(0) / / ئاسیا / غەززە


May 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای دەرفەتێکی سێ ڕۆژەی لە حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کردووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە سەر زاری بەرپرسێکی ڕۆژئاوا کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەمریکی داوای کۆتایی هێنانی شەڕی غەززەیان کردووە و بنیامین نتانیاهۆش بەوانی ڕاگەیاندووە کە 2 تا 3 ڕۆژی دیکە موڵەتی دەوێت.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا ئێستا لە سەر شەڕی غەززە چەندین جار پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە کردووە.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت دڵنیایی بدات کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چوارشەممە یان پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە بە کۆتایی دەگات./.