هەمو هەوڵێکی پارتی بۆ داکۆکی کردنە لە مافی خەڵکی کوردستان

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان پارتی


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  راگەیاندووە:" پارتی دیموکراتی کوردستان نووسراوی بۆ کردوون و دەڵێن، "بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین. بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش بۆ ڕوانگە باس لەوەدەکات:" پارتی دوایی چارەسەرکردنی بەشێک لەگرفتەکان و بەدیهێنانی داواکانی بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردندابکات.

حسین عبدالکریم،، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕزگاری، لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان،  لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لە بنەڕەتدا پارتی بۆ ئەوە دروستبووە کە بزافی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، بگەیەنێتە ئەوقۆناغەی کە ئازادی خەڵکی کوردستان و پاراستنی شکۆی خەڵکی کوردستان بپارێزێت، وەدیارە بەشداری نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا کۆمەڵێک هۆکاری هەبوو، یەکێک لەوانە ئەوەبو کە دادگایی فیدراڵی عێراق، بەبێ گەڕانەوە کۆمەڵێک مەرجی دانابو کە تەنها بەپێی خواستی خۆیان بوو، هەروەها کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم و لابردنی کورسی کۆتاکان بو کە ئەوە پێشێلکردنی مافی کەمەنەتەوایەتیەکان بوو، هەروەها نزیکە 800 هەزار دەنگدەر بەبیانوی ئەوەی کە پەنجەمۆرەکانیان ناخوێنرێتەوە بێبەشبکرێن لە مافی هەڵبژاردن،

وتیشی:" دوای چارەسەرکردنی کێشەکان و بەتایبەت چارەسەرکردنی کێشەی کەمەنەتەوەیەکان کە ئەوەش هێشتا بەگوێرەی خواستی پارتی نییە و ئێمە بەمافی ڕەوای کەمەنەتەوایەتییەکانی نازانین، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی ئەو 800 هەزار دەنگدەرە کە ناوەندەکانی کۆمیسۆن خۆیان پەیوەندییان پێوەدەکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان  ، وە گۆڕینی ئەو بۆچونانەی کە دادگایی فیدراڵی عێراق، هەیبوو بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان،  کە دیاربوو  پێداگیریەکانی پارتی وایکرد بیسەلمێنێ کە هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت شکۆی هەرێم و خەڵکی کوردستان بشکێنێ،  ئەمە هەمو ئەم دەستکەوتانە، دەرئەنجامی پێداگیریەکانی پارتی بوو.
کە دیارە هەمیشە پارتی خۆی بە قەڵغانی خەڵکی کوردستان دەزانێت مێژویش ئەمەی بۆ پارتی و خەڵکی کوردستان سەلماندووە.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە پارتی دیموکراتی کوردستان،  توانیویەتی ئەو زەمانەتە بەدەستبێنێ کە ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەبێت وە هیچ دەست تێوەردانێکی تێدا ناکرێت، چونکە پێشوتر پارتی دەیگوت ناچنە هەڵبژاردنێکەوە کەپێشوەختە ئامادەکاری بۆکرابێت و دەستێوەردانی تێدا کرابێت؟ 

حسین عبدالکریم، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕزگاری، لقی 22 ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕونیشیکردەوە:" بەدیدی من پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەمو دونیادا بێکەموکورتی نییە و هیچ هەڵبژاردنێک نییە گرفت و کەموکورتی تێدانەبێت، بەڵام ئەزمونی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەتایبەتی ئەزمونی کۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەم حەقیقەتەی بەئێمەدا کە دەست تێوەردانێکی ئیقلیمی وە ناوخۆی و جۆرێک لە ڕێکەوتن کراوە بۆ ئەوەی کە دیزاینی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ داهاتوو دابڕێژرێت، بۆیە لە تێکشکانی یاخود ڕاگرتنی ئەو هەوڵە نەزۆکانەی کە لە ئارادابون بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، یاخود ئەو دیزانەی کە کرابوو بۆ پارێزگاکانی کوردستان، ئێمە وەکو پارتی پێمان وایە ڕێگرییەکی باشمانکردووە بۆ ئەوەش توانیومانە جۆرێک لە جۆرەکان، ئەو پیلانانە هەڵبوەشێنینەوە، هەرچەندە هەر دڵنیاین لەوەی کە دەستتێوەردانیش هەردەمێنێت بۆئەوەی کە شکۆ و گەورەی هەرێمی کوردستان، لەکەداربکرێت، بەڵام لە حەقیقەتدا ئێمە وەکو پارتی هەردەم پێشمەرگەدەبین و تادوانەفەس هەوڵدەدەین بۆئەوەی داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و ڕێگە نەدەین دەنگی حەقیقی خەڵکی کوردستان موزایدە و یاری پێبکرێت،